٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی فەیلی: نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی دەبێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم فەیلییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی سەر بە بارەگای بارزانی گوتی، نووسینگەکەیان کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم کوردانی فەیلی کە ژمارەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە دوو ملیۆن کەس.

عەلی فەیلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە لە ساڵی داهاتوو کۆنفرانسێکی زانسی بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژی کوردانی فەیلی بە هاوکاریی هەرسێ زانکۆی سەلاحەدین و سۆران و دهۆک ئەنجام بدرێت، کە لەژێر چاودێریی بارەگای بارزانی دەبێت.''

بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی سەر بە بارەگای بارزانی ڕوونیشی کردەوە: ''جگە لەوەش بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی ناسنامە بۆ ئەو کوردانەی فەیلی بگەڕێننەوە کە بێناسنامەن و کاریش دەکەن بۆ ئەوەی ببنە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم کوردانی فەیلی لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، هەرچەندە ڕەنگە ئەرکێکی قورس بێت بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، چونکە شوێنەکانیان جیاوازە، بەڵام هەوڵ دەدەن و پەیوەندییان دروست کردووە بۆ ئەو مەبەستە کە ژمارەیان دوو ملیۆن کوردی فەیلی دەبێت.''

فەیلی ڕایشیگەیاند: ''ئەوەی لەتوانایاندا بێت درێغی ناکەن بۆ خزمەتکردنی کوردانی فەیلی، چونکە نووسینگەکەیان بۆ خزمەتکردنی کوردانی فەیلی دامەزراوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار