٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعرووف بۆ KDP: ئەمە وای کردووە وڵاتان گرنگیی زیاتر بە کوردستان بدەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، گرنگیدانی هەرێمی کوردستان بە پێکهاتەکان بەراورد بە عێراق، وای کردووە وڵاتان بەردەوام ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن و پێگەی هەرێمی کوردستانیشی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر کردووە، چونکە هەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە و جیاوازی لە نێوان هیچ پێکهاتەیەکدا ناکات.

ئایدن مەعرووف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، هاتنی بەرپرسان و سەرۆکی وڵاتان بۆ هەرێمی کوردستان، گرنگیی زۆری هەیە، کە ئەوە دەگەیەنێت هەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە بۆ هەموو پێکهاتەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گرنگی بە هەموو پێکهاتەکان دەدات بێ جیاوازی، ئەمەش بۆ وڵاتان زۆر گرنگە، کە وای کردووە پێگەی هەرێمی کوردستانیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر بێت.

مەعرووف ڕوونیشی کردەوە، لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق گرنگیی زۆر زیاتر بە پێکهاتەکان دەدرێت، ئەمەش وای کردووە وڵاتانیش گرنگیی زیاتر بە هەرێمی کوردستان بدەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم باشتر بکەن و سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یەک چاو و بێ جیاوازی سەیری هەموو پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات و هەموو مافێکیشی پێ داون، کە لە عێراق ئەو گرنگییە بە پێکهاتەکان نەدراوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار