كه‌مال موسلیم: لە بودجەدا پاره‌ى جووتیارانی هەرێم دابین كراوه

به‌غدا-KDP.info- شاندێكى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدان و، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانیی عێراق له‌باره‌ى ماف و شایسته داراییه‌كانى جووتیاران و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م كاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانیى عێراق كۆبوونه‌وه.
له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه، كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق باسمان له هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له به‌رده‌م كاره‌كانمان بوون، كرد كه په‌یوه‌ستن به هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و لێكتێگه‌یشتنى باش هه‌بوو بۆ نه‌هێشتنى كێشه و گرفته‌كان."
سه‌باره‌ت بە خه‌رجکردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ ساڵانى 2015 و 2016، وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى گوتى: "پاره‌ى ساڵى 2014 دراوه ئه‌وه‌ى 2015 و 2016 ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتوو، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى قسه‌مان كرد و ژماره‌یه‌ك له جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانیش لێره‌ن، دڵنیایى ته‌واو دراوه به برا جووتیاره‌كان كه پاره‌كه دابین كراوه له نێو بودجه‌ى 2023 ى عێراق و، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند كرا پێیان ده‌درێت، یاخود 1 له‌سه‌ر 12 خه‌رج ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بودجه په‌سه‌ند نه‌كرا."
نەشوان بەرزنجی




