سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ دهۆک دا

ههولێر-KDP.hnfo- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار دا، بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 624 ملیۆن دینار دا.
ئاماژەی بەوەش دا کە بە مەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.
ڕامان وریا




