٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بەرھەمی جووتیارانی دھۆک ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دھۆک ئاشکرای کرد، لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی بەرھەمی جووتیارانی دھۆک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و دەڵێ، ترێ و سێو و ھەنگوینی دھۆک ڕەوانەی دەرەوە دەکەین.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پلانی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە بەرھەمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت و ئێمە لەگەڵ نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بەرھەمی جووتیارانی سنووری پارێزگای دھۆک ڕەوانەی وڵاتانی بیانی بکرێت.''

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دھۆک گوتی: "بەپێی پلانی ئێمە بڕیارە سێوێ دھۆک و ترێ و ھەنگوین ڕەوانەی وڵاتانی کەنداو بکرێن، ئەمەیش کاریگەریی لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ دەبێت، چونکە ئەو سێ بەرھەمەی دھۆک ناوبانگی خۆیان ھەیە.''

ئەحمەد جەمیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەناردەکردنی بەرھەمی جووتیارانی دھۆک دەکەوێتە ساڵی نوێ، چونکە ئێستا حکوومەت ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنە دەرەوەی بەرھەمی جووتیاران، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی کەنداو کە پێویستیان بەو بەرھەمەی دھۆک ھەیە.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار