٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان: یەکێتیی ئافرەتان هەڵقوڵاوی کۆژانی ئافرەتانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بەبۆنەی یادى ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتێر، سكرتاریه‌ت و ئەندامانى ئەو ڕێکخراوە خەباتکاره‌ دێرینە دەکەین. ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لە كارەكانتاندا و ئومێد دەكەین ئەم یادە شكۆدارە وەرچەرخانێكی كاریگەر بێت لە ڕەوتی بەرەوپێشەوەچوونی ئیش و كار و چالاكییەكانتان.

یەکێتیی ئافرەتان لە ساتی دامەزراندنییەوە هەڵقووڵاوی کۆژانی ژنانی کوردستان بووە و لێبڕاوانە لە مەیدانی خەبات و تێكۆشاندا بەردەوام بووە بۆ هێنانەدیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، یەکسانی و پاراستنی شکۆ و گەورەیی ئافرەتان.

لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئەو ئافرەتانە دەنێرین کە ڕۆحیان بە خاکی کوردستان و دۆزی ڕەوای ژنان بەخشی.

جارێکی تر ئەو یادەتان پیرۆز بێت، ھەمیشە سەركەوتوو و سەرفراز بن.

 

د. ڕێواز فائق 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٢/١٢/١١

 

هەواڵی پەیوەندیدار