مهسروور بارزانی: خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوەی یەکێتیی ئافرەتان بەرز دەنرخێنین

ھەولێر-KDP.info- مهسروور بارزانی، به بۆنهی ساڵوهگهڕی دامهزراندنی یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ یهكشهممه، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(70) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پهیامێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: بە بۆنەی (70)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵا و گشت ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان بۆ دەخوازم.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا، سهرنجی خستووهته سهر ئهوهی: یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەری لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەتایبەتیش لە بەرگریگردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و ئازادی و یەکسانیدا ھەیە و ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگی لە پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا ھەبووە.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەبات و کار و چالاکییان و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.




