٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆك بارزانی بارەگای ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆك بارزانی لە قەزای مەخموور بارەگای ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی كرایەوە.

بە ئامادەبوونی كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی كورد و عەرەبی سنووری مەخمور، قەراج، گوێر، كەندیناوە و بەرپرسانی ئیداری و حزبی ناوچەكە، بە بڕیاری سەرۆك بارزانی لە قەزای مەخموور بارەگای ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی كرایەوە.

لەرێوڕەسمەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی هۆزەكانی عەرەبی مەخموور ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لقی 23ی قەرەچووغی كرد، بۆ كردنەوەی ئەم ئەنجوومەنە بۆ برایانی عەرەبی ناوچەكە.

هەروەها گوتیشی: سەرۆك بارزانی بەردەوام هەوڵی داوە بۆ پێكەوە ژیان و برایەتی لە نێوان كورد و عەرەبی ناوچەكە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار