٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، په‌یامێكى بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،

به ‌بۆنه‌ی حەفتایەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ئامرازێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ پێگەیاندن و هۆشیاركردنی ئافرەتانی كوردستان و فراوانكردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و خەباتی گەلی كوردستاندا و، لەو ڕێگەیەدا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ماندووبوون و قوربانیی زۆریشیان داوە.

لە قۆناغی ئێستادا ئەركی ئێوە لەڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگەیاندنی ئافرەتان و داكۆكیكردن لە مافە مەدەنی و سیاسییەكانی ئافرەتان زۆر گرنگە و دەبێ لە ئاراستەی بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی گشتیی كۆمەڵگەی كوردستاندا بێت. لەوەش دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا ڕۆڵی كاریگەر و پێشەنگی خۆی لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان دەگێڕێت.

 

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

11ی كانوونی یەكەمی 2022

هەواڵی پەیوەندیدار