٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکان: ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ دۆخی گومرگەکان زۆر باش بوو بە هۆی ئاسانکارییەکانی حکوومەت بۆ بازرگانان، کە لەچاو گومرگەکانی عێراق، باشترینن لە ڕووی داهاتەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمساڵ دۆخی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان زۆر باش بوو و ئیشوکارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن، کە ئاسانکارییەکی باش بۆ بازرگانان کراوە و ئەوەش پێویستە بۆ ئەوەی کاری بازرگانان خێرا بەڕێوە بچێت و رۆتینەکان لاببرێن، هەروەها کۆمەڵێک ریفۆرم هەیە بکرێن تا بە زووترین کات ئیشوکارەکان بەڕێوە ببرێن و بازرگان بزانێت ڕێژەی گومرگ چەندە و ئەو رسوماتەی دەیدات چەندە، بۆیە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشترە و ساڵ لە دوای ساڵیش باشتر دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گوتیشی، هێشتا ساڵ کۆتایی نەهاتووە بۆ ئەوەی بەراوردی داهاتەکان بکەین لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، بەڵام داهاتەکە نزیکە لەوەی ساڵانی ڕابردوو، بۆیە داهاتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان باشە.

عەبدولڕەحمان ڕوونیشی کردەوە، گومرگەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد لەگەڵ گومرگەکانی عێراق باشترن، لەبەر ئەوەی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دیسپلینی باشیان تێدایە و داهاتەکەشی باشە، هەر ئاسانکارییەکیش لە تواناماندا بێت، بۆ بازرگانانی دەکەین، بۆ ئەوەی دۆخی بازرگانی لە گومرگەکانی هەرێمی کوردستاندا باشتر بێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار