٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم هەفتەیەدا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەست پێدەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەست پێدەکەن و، دواتر لە ناوەندەکانی خوێندندا نزیکەی هەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت.

سامان سیوەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی وەرزی یەکەم، تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ کە دەکاتە وەرزی یەکەم، لە ڕۆژی١٤ـی١٢ـی ٢٠٢٢ دەست پێدەکەن و قوتابخانەکان و بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەکان ئامادەکاریی خۆیان کردووە و تاقیکردنەوەکانیش تا ٢٤ـی ١٢ بەردەوام دەبن.

سیوەلی گوتیشی، دوابەدوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، لە سەرجەم قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن، پشووی فەرمیی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات لە ٢٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢ـی١ـی٢٠٢٣ و لە ساڵی نوێش دەست دەکرێتەوە بە دەوام و خوێندنی پڕۆگرامەکانی وەرزی دووەم.

 

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار