٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان: ئێوە بە تەنیا نین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەنگاریا، کاتالین نۆڤاک، لە میانی کردنەوەی قوتابخانەی مێلتۆ لە عەنکاوە گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، دەیانەوێ هاوکاریی زیاتر پێشکیشی هەرێمی کوردستان بکەن. گوتیشی، "ئێوە بە تەنیا نین."

ئەمڕۆ شەممە، 10-12-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لە عەنکاوە قوتابخانەی مێلتۆیان بە فەرمی کردەوە کە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەنگاریا بە بەهای چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دروستکراوە.

کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان تەنیا نییە و ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان. گوتیشی، "دەمانەوێت هاوکاریی زیاتر پێشکێش بکەین."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هەنگاریا باسی لە دۆخی کریستیانەکان لە جیهان کرد و رایگەیاند، "360 ملیۆن کریستیان لە جیهان رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار