مەسرور بارزانی: هاوكارییه‌كانی هه‌نگاریا به‌رز ده‌نرخێنین

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەنگاریا قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی لە عەنکاوە كرایه‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە 9ی دیسەمبەری 2022، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا، کاتالین نۆڤاک، ڕێورەسمی کردنەوەی (قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی Meltho International School ) لە عەنکاوە كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی هه‌نگاریا به‌رز ده‌نرخێنین، هەنگاریا زوو یارمەتی پێشکێشکردین و جەنابی سەرۆکی هەنگاریا زۆر سوپاست دەکەین.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌وتوو، چوونه ناو زانست و كاری په‌روه‌رده‌یی كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: دوای هێرشی داعش پێشوازییمان لە زیاتر لە 2 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کرد.
قوتابخانەی نێودەوڵەتی مێلتۆی، له‌سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌نگاریا دروست كراوه، هه‌نگاریا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆ دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه ته‌رخانكردووه.




