٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا دۆخی کریستیان و پێکهاتەکان تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا کۆبوونەوە و تێیدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، دۆخی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە باشووری کوردستان و عێراق تاوتوێ کران. 

کاتژمێر 09:00ـی ئه‌مڕۆ، کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا دەستیپێکرد. پەیوەندییەکانی هەردوولا، شەڕ دژی داعش و دۆخی کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە باشووری کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران. 

دوای کۆبوونەوەکە، مەسروور بارزانی و کاتالین نۆڤاک سەردانی عەنکاوەیان کرد بە فەرمی قوتابخانەیەکیان کردەوە کە لەسەر بودجەی حکوومەتی هەنگاریا دروستکراوە.

سەرۆکی هەنگاریا لە یەکەم سەردانیدا بۆ هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، 09-12-2022، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرد. دواتر سەرۆکی هەنگاریا چووە ئەلقۆش و تلسقۆف و، بۆ خوانی ئێوارە گەڕایەوە هەولێر و میوانی نێچیرڤان بارزانی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار