حکوومەتی هەرێم یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دروست دەکات

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە، لەجیاتی دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیدا یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات، بۆ ئەو مەبەستەش کاری لەسەر دەکرێت.
بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە لەجیاتی ئەوەی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیدا دابەش بکات، یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات، بەڵام هێشتا لەسەر ئەو پرسە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە و کاری لەسەر دەکرێت.''
بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی گوتیشی: ''ئێستا بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکروان و زیندانیان سیاسی کاری لەسەر دەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام پلانەکە هەیە بۆ ئەوەی لەجیاتی زەوی یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکەین.''
بڵند ئیبراهیم




