وەزیری کارەبا گرێبەستێكی گرینگی واژۆ کرد

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى وێستگه‌یه‌كى 25 مێگاواتیی وزه‌ى خۆر واژۆ كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە مەراسیمێکدا گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی 25 مێگاواتیی وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ شێروان سه‌لیم حه‌سه‌ن، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژۆ کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وێستگەکە 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ڕامان وریا




