٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى هۆڵه‌ندا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/11/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌. لاى ‏خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریى و هاریكارییان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏

هەواڵی پەیوەندیدار