شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ناوی ههردوو وهزیره كوردهكه ئاشكرا دهكات

بەغدا-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات و بڕیارە دەنگ لەسەر کاندیدی دوو وەزارەت بدات کە پشکی کوردن.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە دەنگ لەسەر دوو کاندیدی کورد دەدرێت بۆ ھەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ژینگەی حکوومەتی عێراق، چونکە ھەردوو وەزارەت پشکی کوردن".
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "بەنگین رێکانی لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاندید کراوە و نزار ئامێدیش لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ وەزارەتی ژینگە کاندید کراوە".
بڵند ئیبراھیم




