ماجد شنگالى بۆ KDP: خۆشبه‌ختانه بڕیار درا بۆ دامه‌زراندنیان

به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتى له پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق بڕیارى داوە ده‌رچووانى به‌شه ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كوردستان كه خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن، له رێگاى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى له عێراق دابمەزرێن.
د. ماجد شنگالى، کە هاوكات جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌یه له په‌رله‌مانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دواى هه‌وڵێكى به‌رده‌واممان بۆ ماوه‌ى چوار مانگ و پێشكه‌شکردنى ناو و بڕوانامه و ته‌واوى پێداویستییه‌كانى قوتابیانى ده‌رچووى به‌شه ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان كه دانیشتووى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن له مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ دامه‌زراندنیان، خۆشبه‌ختانه بڕیاریان بۆ درا."
جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه گوتیشى: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق بڕیارى دا ناوه‌كانیان بۆ دامه‌زراندن له رێگاى فۆڕمێكى ئه‌لیكترۆنى بێت و، ئه‌مڕۆش فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه به شێوه‌ى ئۆنڵاین هاته ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رچووه‌كان ناوى خۆیان له رێگه‌ى لینكه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن تا بێنه دامه‌زراندن."
باسى له‌وه‌ش كرد كه ده‌رچووى به‌شه ته‌ندروستییه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌و ناوچانه، نزیكه‌ى هه‌زار ده‌رچوو ده‌بن.
نەشوان بەرزنجی




