٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار: هەولێر کارەبای نیشتمانی له‌ شاره‌كانی تر کەمترە.. نرخی سووتەمەنی کۆنترۆڵکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، نرخی سووتەمەنی لە هەولێر کۆنترۆڵکراوە، بەڵام بەراورد بە پاریزگاکانی دیکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە، بۆیە پارەی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاترە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە بەردەوامی رۆژانە نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای هەولێر کەمترە  بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاتر بێت.

پارێزگاری هەولێر رەتیدەکاتەوە، لە هەولێر پارەی زیاتری کارەبای موەلیدە لە هاووڵاتییان وەرگیرابێت و دەڵێت: "یەک لیژنە بۆ دیارکردنی پارەی کارەبای موەلیدە هەیە مانگانە بە هەڵسەنگاندن کرێی کارەبای شارەکان دیاردەکرێت".

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ئومێد خۆشناو رایگەیاند، ئەوانیش سەرنج و تێبینیان لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان قسەیان کردووە، هیواخوازن پرۆسەکە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی لەناو شاریش نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار