سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کوەیت کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، سەرۆکی حکوومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنەی لەگەڵ کوەیت دووپات کردەوە.
باڵیۆزی کوەیت ستایشی پرۆسەی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نیشاندا.




