بازاڕی هاوچەرخ له ناحیه‌ى گوێڕ دروست ده‌كرێت

گوێڕ -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ ڕایگەیاند، له ناحیه‌ى گوێڕ نزیكه‌ى 150 دووكان له ڕێگاى پرۆژەی دروستکردنی بازاڕی هاوچەرخەوە به شێوه‌ى داخراو بۆ كاسبكاران و كه‌مده‌رامه‌تانى سنووره‌كه دروست ده‌كرێن و به‌ر له سه‌رى ساڵ دێنه دابه‌شكردن.
مه‌سعود نوورى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ناحیه‌ى گوێڕ پرۆژەی دروستکردنی بازاڕی هاوچەرخی گوێڕ کە پێک دێت لە ١٤٢ دووکانی داخراو، لە ڕێگەی وەزارەتی کارەوە دروست دەکرێت و بڕیاره به‌ر له سه‌رى ساڵ ته‌واو بكرێت.''
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى دابه‌شكردنى دووكانه‌كانیش بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ گوتى: "دواى ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه ئێمه ئاگادارى بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى كاسبكار و كه‌مده‌رامه‌تن له سنووره‌كه‌مان و ده‌یانه‌وێت كار بكه‌ن، ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ین و له ڕێگاى تیروپشكەوە به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.''
ناحیەی گوێڕ سه‌ر به قه‌زاى مه‌خمووره و به‌دووریى ٤٠ کم دەکەویتە باشووری خۆرئاوای شاری هه‌ولێر و، دانیشتووانه‌كه‌ى له پێكهاته‌ى كورد و عه‌ره‌ب پێك دێن.
نەشوان بەرزنجی




