جوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ئهگهری دواخستنی پشووی پەرلەمان ههیه

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی پارتی ئاشکرای کرد، سەرەتای مانگی داھاتوو پەرلەمانی عێراق دەچێتە پشووی زستانە و دەشڵێ، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمان، ئهگهری دواخستنی پشووی پەرلەمان ههیه.
جوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، حکوومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقە و ھەموو ھەوڵێک دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت و پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵام دیار نییە کەی پڕۆژەکە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵی جیددی ھەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.
پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمان لە ئایندەیەکی نزیکدا، ئەوا ئهگهری دواخستنی پشووی پەرلەمان ههیه، چونکە بڕیارە ٦ی مانگی داھاتوو پەرلەمانی عێراق بکەوێتە پشووی زستانە.
جوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، چەندین پڕۆژە ھەن راگیراون بە ھۆی نەبوونی بودجەوە، لەبەر ئەوەی بودجە پەیوەندی بە خەڵکی عێراقەوە ھەیە، پەرلەمان لە کاتی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە ناچێتە پشووی زستانە، هەفتەی داھاتووش بەرچاوڕوونیی زیاترمان دەبێت لەبارەی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە.
قائید میرۆ




