٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەتحی محەمەد: خواست لەسەر کردنەوەی کارگە زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ڕاوێڕکارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشکرای کرد، ئەمساڵ خواست لەسەر کردنەوەی کارگە زیادی کردووە و کردنەوەی کارگەکانیش کاریگەرییان لەسەر زیادبوونی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان هەیە.

فەتحی محەمەد، ڕاوێڕکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ خواستێکی زۆر لەسەر کردنەوەی کارگە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەیش کاریگەریی لەسەر دەرفەتی کار و زیادبوونی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە کردنەوەی کارگە چەندین سوودی ھەیە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خواستی زیاتر ھەیە بۆ دامەزراندنی کارگە.''

فەتحی محەمەد ئاماڕەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی ئەو مۆڵەتانەی پێشکەش بە وەزارەت دەکرێت زیاتر خواست لەسەر کردنەوەی کارگەی پیشەسازیی خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ ھەیە، پێشبینی دەکەین لە ساڵانی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر کارگەی نوێ بکرێنەوە و بە ھەزاران کەس سوودمەند بن لە ھەلی کار.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار