٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرهێنان: هەزار و 288 پڕۆژە پەسەند کراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 288 پڕۆژەی جۆراوجۆر و لە سێکتەری جیاواز پەسەند کراون، کە هەموو سێکتەرەکان لەخۆ دەگرێت.

 

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ساڵی 2019 تاوەکو 2022 لە هەرێمی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک ئەو پڕۆژانەی پێشکەش کراون، هەزار و 738 پڕۆژەن، کە لەوانە هەزار و 288 پڕۆژە پەسەند کراون و 193 پڕۆژەش پەسەند نەکراون، ئەوانەی بڕیاریشیان لێ نەدراوە 257 پڕۆژەن، هەروەها ئەوانەی پەسەندیش کراون، لە هەولێر 475 پڕۆژە، لە سلێمانی 409 پڕۆژە، لە هەڵەبجە 21 پڕۆژە، لە زاخۆ 5 پڕۆژە، لە گەرمیان 114 پڕۆژە، لە راپەڕین 33 پڕۆژە، لە سۆران 3 پڕۆژە و لە دهۆکیش 228 پڕۆژەن.

 

شوکری گوتیشی، 319 پڕۆژە لە سێکتەری بازرگانین، دوو پڕۆژە لە سێکتەری بانک و 102 پڕۆژە لە سێکتەری پەروەردەن، هەروەها 295 پڕۆژە لە سێکتەری پیشەسازی و 82 پڕۆژە لە سێکتەری تەندروستین، جگە لەوانەش، 29 ڕۆژە لە سێکتەری خزمەتگوزاری و یەک پڕۆژە لە سێکتەری رۆشنبیری و 13 پڕۆژە لە سێکتەری فێرکردنن، نۆ پڕۆژەش لە سێکتەری کارەبا، 82 پڕۆژە لە سێکتەری کشتوکاڵ، 182 پڕۆژە لە سێکتەری گەشتیاری و چوار پڕۆژە لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن و 128 پڕۆژە لە سێکتەری نیشتەجێبوون، چوار پڕۆژەش لە سێکتەری هونەری و 36 پڕۆژەش لە سێکتەری وەرزشین.

 

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە بەردەوام بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکەین، هەر کەسێکیش پابەند نەبێت، مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە توانراوە خێرا پڕۆژەکان جێبەجێ بکرێن و لە ماوەیەکی کەمیشدا مۆڵەتیان پێدەدرێت، کە دوای جێبەجێکردن، دەکەونە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان".

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار