پارتی پێشنیارێكی نوێ ده‌خاته ڕوو و هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه

هەولێر -KDP.info- گه‌رموگوڕیی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چوونی شاندی به‌رده‌وام و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، به‌رپرسانی باڵای عێراقیان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌ت به‌وه‌ی گرفته‌كان ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانیی بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌و بیرۆكه‌یە دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ته به عێراق كه پرسه هه‌ستیاره‌كان له‌وێ یه‌كلا بكرێنه‌وه و دواتر حكوومه‌ت بڕیاریان له‌سه‌ر بدات.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، جاری یه‌كه‌م بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چووه‌ته به‌غدا، دواتر به‌هۆی پرسه‌ی شه‌هیدانی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی گازی ماڵان له دهۆك كۆتاییی به سه‌ردانه‌ی هێنا و هاته‌وه بۆ كوردستان، دواتر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2022/11/27 بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق، به سه‌ردانێكى یه‌ك ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا. هه‌ر ئه‌مڕۆ، یەكشەممە 27ی 11ی 2022، جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی 2023ی عێراقدا شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد.''
جیا له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و گفتوگۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی سه‌ره‌كیی كوردستان و خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێزی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاری داوه له دوای كۆنگره‌ی 14ـوە پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و، بڕیاره شاندی باڵای پارتی‌یش سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام كاتی دیاری نه‌كراوه.
پارتی و پاكێجی حكوومه‌ت
كاتێك سه‌رۆك بارزانی ڕه‌زامه‌ندیی دا كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی ببێت به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌و كاته‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا كه پێك هاتووە له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پارتی و یه‌كێتی، پاكێجێكی خۆی ڕاده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد كه ئه‌و پاكێجه جێبه‌جێ بكرێت. شیاع سوودانی به‌ڵێنی دا كه ئه‌و پاكێجه جێبه‌جێ بكات و كۆبوونه‌وه‌كانی ئێستایش درێژكراوه‌ی هه‌مان لێکگه‌یشتنن له‌باره‌ی پاكێجه‌كه‌ی پارتییه‌وه.
ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: پاكێجی پارتی بریتی بوو له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گازی عێراق كه له ساڵی 2007ـوه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی بووین، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی سیاسییه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رنه‌چوو، دووه‌م پرسی مادده‌ی 140 به سه‌رجه‌م بڕگه و خاڵه‌كانییه‌وه به‌تایبه‌ت ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووك، سێیه‌م: پرسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا، چواره‌م: پرسی شنگال و پێشمه‌رگه و بابه‌تی مافی جووتیارانی كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، ئه‌مانه گرنگترین داواكاریی پارتی بوون كه وه‌ك پاكێج درایه شیاع سوودانی.
د. سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كه هاتنه ناو ڕێككه‌وتنێكی نوێوه، پارتی له‌و هاوپه‌یمانییه‌تەدا سێ خاڵی خستووه‌ته ڕوو؛ یه‌كه‌م: پرسی مادده‌ی 140 و كه‌ركووك، دووه‌م: پرسی بودجه، ئێستا ده‌مانه‌وێت به‌شی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، خاڵی سێیه‌م: بابه‌تی نه‌وت و گازه، كه ده‌بێت یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربچێت و ده‌مانه‌وێت ئه‌م گرفته له ڕێگای ئه‌م یاسایییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پارتی و پێشنیاری نوێ
ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: له ماوه‌ی ڕابردوودا گیروگرفتی زۆر هه‌بووه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یه‌كێك له‌و گرفتانه ئه‌وه بووه كه له بڕیاردانی حكوومه‌تی عێراقدا ڕه‌چاوی بیروبۆچوونی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، بۆیه پرسی بڕینی بودجه و بابه‌تی مادده‌ی 140 و پرسی نه‌وت و گاز و جووڵه‌ی هێزه‌كان بۆ سنوور، سه‌رجه‌میان ئه‌وانه بوون كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونی كوردستان له به‌غداوه به تاك لایه‌ن بریاریان له‌سه‌ر دراوه، ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، به‌غدا بڕیاری داوه كه له‌گه‌ڵ كوردستان ته‌سفیه‌ی گرفته‌كانی بكات و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراقیش به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتن و ڕه‌زامه‌ندیی كوردستان بووه بۆ ئه‌و پۆسته، بۆیه گرنگه به كردار به‌غدا هه‌نگاو بنێت بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئه‌وەیشی خسته‌ڕوو: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوو نه‌دات پێشنیار ده‌كەین كه ئەنجومەنێك له عێراق دروست بكرێت كه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت به ڕاویژ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئەنجومەنه بێت و گرنگه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان ئه‌ندام بن له‌و ئەنجومەنەدا، ئەنجومەنه‌كه‌ش گرنگه پێك بێت له وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌وت و ده‌ره‌وه و پلاندانان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وەزیران و دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بریارێك نه‌درێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرفت دروست بكات و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌بێت بۆ گفتوگۆ، هیچ بریارێك نادرێت كه لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بێت.
هاوكات د. سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پارتی پشتیوانیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كات و زۆر گرنگه بۆ ئێستای عێراق، دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه زۆر گرنگتره له بابه‌تی دیكه، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ یاسای نه‌وت و غازیش كه ئه‌گه‌ر هات و یاساكه ده‌رنه‌چوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕۆڵی هه‌بێت له پرسه‌كاندا و هه‌وڵێك له‌و باره‌وه هه‌بووه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نە دروست بكرێت.
رایشیگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێت پێك بێت له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری نه‌وت و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.




