نێچیرڤان بارزانى و ئه‌لحه‌كیم دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/11/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى ته‌بایى و هاریكارى و تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و پشتگیریكردنى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه قۆناغى ئێستا و دۆخى وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش هه‌ڵگرن و هاریكارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵات به كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق پارێزراو بێت.




