شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت

بەغدا -KDP.info- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەیشی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دا و بڕیاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن .
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دکتۆر محەمەد تەمیم، کۆ بوونەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پرس کرا.''
فارس عیسا گوتیشی: ''بڕیارە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام بن.''
ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە سەردانی بەغدایان کرد.
بڵند ئیبراهیم




