٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر سەیوان: هەموو کارەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلکترۆنییەوە بەڕێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، ئێستا سیستەمێکی ئەلکترۆنی بۆ وەزارەتی پەروەردە دانراوە و هەموو ئیش و کارەکانی وەزارەت لەو ڕێگەیەوە بەڕێوە دەچن، ئەمەش ئاسانکارییەکی زۆر باشی بۆ ئێمە کردووە و هەنگاوێکی زۆر گرنگیشە .

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سەیوان فەرەج، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا هەموو کارەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێن و ئێستا سیستەمی ئی پەروەردەمان هەیە و زانیاریی تەواومان لەسەر هەموو ماموستایان هەیە و سیڤیی ئەوان لەو سیستەمەدا هەیە و تەنانەت قوتابییانیش، بۆیە ئێستا سیستەمی پەروەردە بەئەلکترۆنی کراوە، ئەمەش بۆ نەهێشتنی وەرەقە و بۆ خستنە سەر سکەی کەرتی پەروەردەیە، بۆیە هەنگاوی زۆر باشە بۆ خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.''

دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی: ''ئێستا هەموو کارەکانی وەزارەتی پەروەردە بەئەلکترۆنی کراون و بە ماموستا و وانەبێژ و میلاکاتەوە لەو سیستەمەدا هەن، بۆیە ئەمە ئاسانکاریی زۆری بۆ ئێمە کردووە بۆ چۆنیەتیی بەرێوەچوونی ئیش و کارەکان، چونکە ئێستا تەواوی زانیارییەکان لەو سیستەمەدا هەن و بەئاسانی هەرکاتێک بمانەوێت بەردەست دەبێت.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار