له ئیمارات كار بۆ بەبازاڕكردنى به‌روبوومی كوردستان ده‌كرێت

ئیمارات-KDP.info- شاندێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى ئیماراتن، به ئامانجى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتو‌كاڵى و به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى له رێگاى وڵاتى ئیمارات.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، كه ئه‌ندامى شانده‌كه‌یه، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به بانگهێشتى فه‌رمیى وڵاتى ئیمارات، شاندێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو سه‌ردانى وڵاتى ئیماراتمان كردووه، کە ئه‌و بانگهێشته‌ش سه‌رچاوه‌ى گرتووه له‌و سه‌ردانه‌ى كه مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كرد بۆ لێكتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ى وڵاتى ئیمارات و هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان و ئه‌و بابه‌تانه‌ى هاوبه‌شن له نێوان هه‌ردوولا."
گوتیشى: "شاندى وه‌زاره‌تمان به ئامانجى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى له رێگاى وڵاتى ئیمارات، كه له پێداویستیى خۆمان زیاترن ئه‌و وڵاته‌ش پێویستى پێ هه‌یه وه‌كو پڕۆژه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵى و سه‌وزه و میوه و خواردن، له وڵاتى ئیماراتین و چه‌ندین دیدارى گرنگمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام داوه."
له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كەش ئاماژەی دا: "ئیمارات پێشوازییەکى گه‌رمى هه‌یه بۆ به‌روبوومه كشتوكاڵییەکانی هه‌رێمى كوردستان و به گرنگییه‌وه لێى ده‌ڕوانن، بۆیە زۆر گه‌شبینین له نزیكترین كاتدا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌مان به پراكتیكى دیار ده‌بێت و له رووى كشتو‌كاڵى و ئابوورى سوودى باشى بۆ هه‌رێمى كوردستان دەبێت.''
ناوبراو باسى له‌وه‌ش كرد: "بڕیاره له ماوه‌ى داهاتوودا شاندێكى ئیماراتیش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ بینینى به‌رهه‌مه‌كانى ئێمه."
نەشوان بەرزنجی




