سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستیى و گرنگیى هاریكارى هاوبه‌شى هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و پشتگیرى له حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانیى عه‌زم ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به گیانى پێكه‌وه‌یى و هاووڵاتیبوون و كاركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك تیمێك، كرده‌وه.




