سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى یه‌ك ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق، به سه‌ردانێكى یه‌ك ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو پاش دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ى سیاسى و به‌رپرسانى باڵاى وڵات، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ڕۆژى دووه‌مى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریى پرسه‌ى قوربانییانى ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى غاز له دهۆك بكات.
بڕیاره له سه‌ردانى ئه‌مڕۆیدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ته‌واو بكات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى دیكه له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى عێراق دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.




