٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. مەدحەت سلێمان: کۆرسییەکانی کۆمسیۆن بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژی 20/١١/٢٠٢٢ لقی شەشی ئەورووپای پارتی وێبینارێکی بۆ د. مەدحەت سلێمان ساز کرد و ناوبراو تیشکی خستە سەر ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەڵێ، پێویستە دیاریکردنی پشکی لایەنەکان لەناو کۆمسیۆن بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژردنی ڕابردوو بێت.

د. مەدحەت سلێمان، لە سەرەتای وێبینارەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لەبارەی هەڵبژاردنەوە بە بۆچوونی من، ڕەنگە لیستی داخراو باشتر بێت و وەکوو پێشنیاز بەرز بکرێتەوە، بۆچوونێک هەبوو کە شێوازی هەڵبژاردنی کوردستان ببێتە لیستی تێکەڵاو، بۆ نموونە، حزبەکان چەند ئەندامێکیان دیاری بکەن بە گوێرەی پسپۆڕی و باقییەکەی بە دەنگی خۆیان، بەڵام لەسەر ئەوە ڕێک نەکەوتن، کێشەی ئێمە لە کوردستان لە هەڵبژاردنەکان ئەگەر حزبێک یەک کورسی بهێنێت، ئەوا خۆی بە براوە دەزانێت و ئەمە بووەتە کێشەیەکی گەورە.''

د. مەدحەت سلێمان گوتیشی: "ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەپێێ کورسییەکانی براوەی پەرلەمان دەبێت، کێشەکانی هەڵبژرادن لە کوردستان بریتییە لە کۆتا کۆمیسیۆن و بازنە، پارتی لە ئاشتی گەشە دەکات و دەوڵەتمەداری دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو ئێش و ئازاری خەڵکی کوردستاندا لەدایک بووە و کار دەکات بۆ ئێش و ئازاری خەڵکی کوردستان، هۆکاری کێشەکانی ئێمە نەبوونی دەوڵەتە.''

د. مەحەت سلێمان ڕوونیشی کردەوە: "لەسەر کێشەی کۆتا، پارتی دەڵێت کیشەی نەتەوەکانە، با خۆیان بڕیار بدەن و کەس دەست نەخاتە کاروباریانەوە، هەموو نەتەوەکان لە کوردستان دەڵێن ئەو پێکەوەژیان و یەکسانییەی لای پارتی دەیبینین، لای هیچ لایەنێکی تر نییە، هەتا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکان نەیەنە پەرلەمان، پەرلەمان بەهێز نابێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار