لە هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دینار پڕۆژە لە واری جێبەجێکردندان
__2022_11_26_h15m59s6__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە10 ملیار دینار پڕۆژە لە واری جێبەجێکردندان، کە چەند پڕۆژەیەکی جۆراوجۆری بواری ئاون.
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوو پڕۆژەی گەورە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن، یەکێکیان بە گوژمەی دوو ملیار دینارە کە لە پێش ئەنجومەنی وەزیران لە واری جێبەجێکردندایە کە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆیە و لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت.''
ئاری ئەحمەد گوتیشی: ''پڕۆژەکەی دیکە بە گوژمەی 8 ملیار و600 ملیۆن دینارە و کۆمەلێک پڕۆژەیە لەسەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی هەولێر بۆ پیرمام جێبەجێ دەکرێن، وەکوو دروستکردنی چەند قەنتەرە و ئاوەڕۆ و خاوێنکردنەوە، کە چوار پڕۆژەیە، سێیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوڕۆی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێن و ئەوەی دیکە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر سەرپەرشتیی دەکات.''
بڵند ئیبراهیم




