٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حازم ئیسماعیل: لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە چاوەڕێی حکوومەت و پەرلەمانین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، چاوەڕێی بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی کوردستانین بۆ ئەوەی ھەڵوێستیان ھەبێت.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە، بەڵام ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندیی خۆمان ھەیە و چاوەڕێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵوێستی ئەوان بزانین لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە.''

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی گوتیشی: "ئێمە نازانین تا چەند لە توانای دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، چونکە پێویستی بە توانای دارایی ھەیە، ئەگەر بێت و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.''

حازم ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "ئەرکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە پاڵپشتیی دارایی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشنیان، چونکە ناکرێت ھەر بڕیار دەر بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی ئەو زیادەیەی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لێرەوە بتوانین جێبەجێی بکەین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار