بای شهش ملیار پڕۆژه لە دهۆك جێبهجێ دهكرێن

دهۆك-KDP.info- بە گوژمەی شەش ملیار و 173 ملیۆن دینار، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمهتگوزارى له سنوورى پارێزگاى دهۆك جێبەجێ دەکرێن.
د. عهلى تهتهر، پارێزگارى دهۆك، له راگهیەندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كهوتووه، رایگهیاندووه: "له سنوورى پارێزگاى دهۆك بە گوژمەی شەش ملیار و 173 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن لهوانه، دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە کەلەکچیی سەر بە قەزای شێخان به گوژمهى ( 1,591,265,000 ) دینار و پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە مالتا ئیسلام لە دهۆك به گوژمهى ( 1,451,115,000 ) دینار و پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی ئێمینکی سەر بە قەزای دهۆك به گوژمهى ( 1,593,309,500 ) دینار و پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە گوندی دوستەك لە قەزای بەردەڕەش به گوژمهى ( 488,825,000 ) دینار و پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە گوندی کانیلان سەر بە قەزای بەردەڕەش به گوژمهى ( 518,581,000) دینار."
پارێزگارى دهۆك راشیگهیاندووه: "28 ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاس بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران و قوتابییانی سەنتەری ئۆتیزم و دەنگ و چوار پەیمانگەی کەمئەندامان دابین دەکرێن، كه پێك دێن له ( هانا – هیوا – ئاوات – روناهى ) سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمهڵایهتى لە دهۆك دابین دهكرێت."
ئاماژهى بهوهش كردووه: "پڕۆژەی گۆڕینی ستارتەرەکانی پڕۆژەی ئاوی دهۆك و وێستگەی کۆنی سێمێل و دابینکردنی بۆڕیی تۆڕی ئاو لە سەنتەری شارى دهۆك به گوژمهى ( 512,700,000 ) دینار جێبەجێ دەکرێن.''
نەشوان بەرزنجی




