نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى پرسه‌ى قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دهۆك ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022.11.23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى شارى دهۆكى كرد و به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و پێنج قوربانییه‌دا كرد كه دووشه‌ممه له ئه‌نجامى ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ته‌قینه‌وه‌ى غازدا، گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له (30) كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك به‌گشتى كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ئه‌مڕۆى دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانییانى دهۆك و خه‌مى كه‌سوكاریاندا بكات.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها به‌ڕێز پارێزگارى دهۆكى ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى برینداران و به‌ركه‌وتووانى ڕووداوه‌كه بكات و ئاماده‌یى بۆ هه‌ر هاوكارى و پێویستییه‌كى چاره‌سه‌رى له وڵات و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌ربڕى




