ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێدەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەبێت سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێدەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی رێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
برگەی دووەمی کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیه‌مدا پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.
ڕامان وریا




