٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە واژووی ساسان عەونی ژمارەیەك پرۆژەی گرینگ كه‌وتنه‌ بواری جێبەجێ كردنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-PDK.info- ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە گوژمەی ملیارێك و 264 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: ''لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 264 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت، وەك درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی شۆستە و قیرتاوكردنی شەقام و دابینكردنی سووتەمەنی و كەلوپەل و چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان. ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێت.

ئەوەش هاتووە کە پرۆژەکان بریتین لە:

- پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی تاڤگە و بانوان لە سنووری شارەوانیی دووكان.

- دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی گردەسێن.

- دروستكردنی سیاج بۆ تانكیی بەرزی كۆنكرێتی لە گەڕەكەكانی ئیمام محەمەد و باوەشاوار لە كفری.

- دابینكردنی ستارتەر و چاككردنەوەی ستارتەر بۆ بیرەكانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕش.

- چاككردنەوەی محاویلەی پرۆژەی ئاوی خاس /33KV/100MVA  لە ڕاپەڕین.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ كەرتی 48 لە بەحركە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی نزیك كۆماری گردی قالینجاغا و تێكەڵكردنەوەی لەگەڵ بیری نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

- دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی.

- قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چوار گەڕەكی شارۆچكەی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی.

- كڕینی كەرەستە و گازوایل بە مەبەستی بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی هەولێر.

- جێبەجێكردنی پرۆژە لە گوندی پشتا گرێ- زاوێتە.

- چاككردنەوەی بۆڕیی سەرەكیی پرۆژەی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر.

- دابینكردنی بۆڕی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران.

- كڕینی بۆڕی و كەلوپەل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

- گۆڕین و دابەزاندنی ئاستی بۆڕی لە گەڕەكی مامۆستایان لە هەولێر.

- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی هەشت هەزار فەرمانبەران لە هەولێر.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار