٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی کاتژمێر 1:30 دوو قۆناغی تری 150 مەتری دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150مەتریی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ هەردوو قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150مەتریی هەولێر دەکرێنەوە، کە 14 کیلۆمەتر دەبێت و لە رێگای دهۆک تا ڕێگای کۆیە دەست پێدەکات.

سەرتیپ قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ هەردوو قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150مەتریی هەولێر دەکرێنەوە، چونکە هەموو کارەکانی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ کردنەوە، کە 14 کیلۆمەتر دەبێت و لە رێگای دهۆک تا ڕێگای کۆیە دەست پێدەکات.

سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی 150مەتریی هەولێر گوتیشی، بە کردنەوەی ئەو دوو قۆناغە، شەقامەکە 24 کیلۆمەتر تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت شوفێران، کە ئاسانکارییەکی باشیش دەکات بۆ هاتوچۆکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی.

بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 1:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار