٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى كۆبوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ بەغدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونەوەكه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و كارنامه‌ و ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقییان تاوتوێ كرد.

به‌ڕێز ئه‌لعامرى جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌قامگیرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوویى هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه‌ له‌ لێكگه‌یشتن هیچ ڕێگه‌یه‌كى دیكه‌ له‌به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كڕیزیى سیاسى و نیشتمانى له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كاندا به‌ پێویست زانى.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌غداى به‌ قووڵاییى ستراتیژیى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەواڵی پەیوەندیدار