نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ نووری مالكی كۆدەبێتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ بەڕێز نووری ئه‌لمالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونەوەكهدا جەختیان لە پێویستیی هەماهەنگی و یەكدەنگیی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكانیان كرده‌وه بۆ پشتگیریكردنى حكوومەتی نوێی عێراق لە جێبەجێكردنی كارنامه‌كه‌ى كە لە بەرژوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت، بەتایبەتیش چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى لە بوارەكانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، چونكه هه‌موو گه‌لى عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانیى زۆریان له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق هه‌یه.
پێداگرى لەسەر به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. تیایدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هاوڕا بوون كە ئەمەش ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لە هەموو بوارەكاندا پته‌و دەكات.
پێویستیی پاراستنی سەروەریی عێراق، باسێكی دیكەی كۆبوونەوەكه بوو. تیایدا گرنگیى هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و ولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەمبارەیەوە، تاوتوێ كرا.




