٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز ئه‌لعه‌بادى دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

له‌ به‌رده‌‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/11/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر، دیدارێكى ئه‌نجام دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى وڵات و گرنگیى پشتگیركردنى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها كارى پێكه‌وه‌یى و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى لایه‌ن و پێكهاته‌ عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان، جه‌ختى لێ كرایه‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار