٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنداوێکی دیکە تەواو بوو و دەست بە گلدانەوەی ئاوی تێدا کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info-  لە سنووری پارێزگای دهۆک لە قەزای ئاکرێ بەنداوێکی دیکە تەواو بوو و دەست بە گلدانەوەی ئاوی تێدا کراوە، بەرپرسی هۆبەی ئاودێریی ئاکرێش دەڵێت، ئەو بەنداوە سوودێکی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت لەڕووی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسی.

بەرپرسی هۆبەی ئاودێریی ئاکرێ، ئەندازیار ڕەمەزان شەریف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەنداوی خەردەس کە دەکەوێتە سنووری ئاکرێ بە دووری نزیکەی 7کم دەبێت لە ڕۆژئاوای ئاکرێ کە بەرزاییەکەی 10 مەتر دەبێت و درێژییەکەشی 150 مەترە و 250 هەزار مەتر سێگۆشە ئاو دەگرێت، یەکەم ئەزموونە لە سنووری ئاکرێ جووتیاران دەستیان پێ کردووە بە سەرپەرشتیی ئێمە کە خۆمان سەرپەرشتیی بەنداوەکەمان کردووە کە لە 1/8 دەستی پێ کرد و 20/11ش تەواو بوو.''

ڕەمەزان شەریف گوتیشی: ''ئێستا بەنداوەکە تەواو بووە و دەست بە گلدانەوەی ئاوی تێدا دەکرێت کە دەتواندرێت نزیکەی 300 دۆنم زەوی سوودی لێ وەرگرن بۆ کاری کشتوکاڵی و بۆ گەشتوگوزار و بۆ بەخێوکردنی ماسی، بۆیە سوودی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت و کار دەکرێت بۆ ئەوەی بەنداوی دیکەش دروست بکرێن، چونکە ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە گرنگیی زۆر بە دروستکردنی بەنداو بدات و لە هەر شوێنێک پێویست بێت بەنداوی لێ دروست دەکەن.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار