سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانى عێراق.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد بۆ متمانه‌وه‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینیی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تیایدا زاڵ بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.




