سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق دەکات

هەولێر-PDK.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق کرد.
باڵیۆزی چین، ستایشی هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برەودان بە وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین.
سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و نەهێشتنی بیرۆکراتی و کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکەدا کە (نی رووچی) کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و کارنامەی وەزاری حکوومەت و دەستوور، تاووتوێ کرا.




