٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆک: پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 42 کەسی دیکەش بریندارن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بۆ قوربانیانی روودوەکەی دهۆک دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە پاریزگاکە راگەیاند.

شەوی رابردوو بەهۆی رووداوی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 42 کەسی دیکەش بریندارن، پارێزگاری دهۆک دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە پاریزگاکە راگەیاند.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەی شەوی رابردوو پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 42 کەسی دیکەش بریندارن، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.

گوتیشی: "بەو بۆنەوە دوو رۆژ ماتەمینی گشتیمان لە پارێزگای دهۆک راگەیاندووە".

عەلی تەتەر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک بارزانی پەیوەندی پێوەکردوون و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە، هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و نەیتوانیوە بەشداربێت پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاندووە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو تا بەیانی لەسەر هێڵ بووە و پرسیاری رەوشەکە و باری تەندروستی بریندارەکانی کردووە، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان راگەیاندووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار