٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022.11.22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ به‌ڕێز      د. عه‌بدلله‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، به‌ڕێز فایق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى دیكه‌ى وڵات و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌، تاوتوێ ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار