ئه‌مڕۆ مەسروور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ده‌كات

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە.
کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، دوای ئەوەدێت رۆژی پێنجشه‌ممه (11/17 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەی دهۆک مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به سیسته‌می غاز راگبگرن و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.




