٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵ ڕەوانەی بەغدا کراوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای کرد، حەفتەی ڕابردوو پلانی چاندن بۆ ئەمساڵ ڕەوانەی بەغدا کراوە و دەشڵێ، لە ھەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەویمان ھەیە.

د. زێدا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پلانی خۆی لەبارەی ڕووبەرەوە ڕاگەیاندوە و ڕەوانەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کراوە بۆ پەسەندکردن و بۆ ئەمساڵ عێراق چوار ملیۆن زەویی دیاری کردووە بۆ بەراو، کە پشت بە ئاوی بیر دەبەستن، بەپێی زانیاریی ئێمە ٢٥ی ئەم مانگە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڕیار لەسەر پلانی کشتوکاڵیی عێراق دەدات.''

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان دەڵێت: "حەفتەی ڕابردوو ئێمەیش وەک ھەرێمی کوردستان پلانی خۆمان ڕەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵ کردووە، تا ڕەوانەی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بکرێت بۆ پەسەندکردن، پلانی ئێمە تایبەتە بە ڕووبەری وشکانی، چونکە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر پشت بە ئاوی باران دەبەسترێت و، گەنم بەرھەم دێت..دەشڵێ، پلانی هەرێمیش هەردوو ڕوبەری زەوی کشتوکاڵی دێمی و بەراو دەگرێتە خو بەڵام ڕوبەری دێمی ڕێژەکەی زور زیاترە لە بەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان زیاتر پشت بە ئاوی باران دەبەسترێت بو بەرهەمی گەنم.

د. زێدا محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەپێی ئاماری ئێمە سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەویمان ھەیە بۆ چاندن لە ھەرێمی کوردستان، لە مانگی شوباتی داھاتوو لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانەوە داتای ورد لەبارەی ئەو زەوییانەی داچێندراون بە گەنم و بەرھەمی دیکە کۆ دەکەینەوە، لەگەڵ ئاماری جووتیاران بۆ ئەوەی بزانین چەند جووتیار و چەند زەوی بەکار ھاتوون بۆ مەبەستی کشتوکاڵ.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار